سالار تاهرئه‌فشار، چالاکوانی تورک (ئازەربایجانی)، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلاب تارانەوە بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
سالار تاهرئه‌فشار بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە پەیجی تایبەتی خۆی، ڕایگەیاند کە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حوکمەکەی بینیوە و بە تۆمەتی پیلانگێڕی و هاوکاری بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێک دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سالار تاهرئەفشار هاوکات لەگەڵ ودوود ئەسەدی، ڕۆژی ١ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سەلواتی بەڕێوە چوو.