له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه، ١٥ و ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “حسێن جه‌عفه‌ریان” و فه‌رزاد موعوزه‌می گوده‌رزی” سه‌رجه‌م ٦ ساڵ زیندانیان به سه‌ردا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپوۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، “فه‌رزاد موعه‌زه‌می گوده‌رزی” ئه‌ندامی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران، له یه‌ك ساڵ بیلاته‌كلیفی، له لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگا ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی وڵات” پێنج سڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. ناوبراو روژی ١٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی سیاسی دیكه به ناوی “حسێن جه‌عفه‌ریان”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی شارستانی “عه‌جه‌ب شیر”، به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌ی پرۆپاگاندا له دژی ڕژیم” به ١٣ مانگ و ١٦ رۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.