به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له پارێزگای ئیلام، سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینای به ناوه‌كانی “ناسر ڕه‌زایی”، “محه‌ممه‌دحسێن حاسڵی” و “وه‌حید چاوه‌ران”، سه‌رجه‌م به ٣٦ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه له زێدی خۆیان مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی حوكمی دا‌دگاه، “وه‌حید چاوه‌ران” به ١٢ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زاهیدان، “ناسر ڕه‌زایی” به ١٢ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ كرمان و “محه‌ممه‌دحسێن حاسڵی” به ١٢ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ مه‌شهه‌د سزا دراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ هاووڵاتیه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئیلام كران.