هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری شنۆ بە ناوی “یوسف ئەمینی”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه حوکمی ٢ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوكاری لەگه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٢ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه كه لەم دواییانەدا، لانیکەم ۱۱ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ هەر بەم تۆمەتە لە لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه حوکمی بەندکرانیان بۆ دەرکراوە.