ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناوی “ئومید مه‌عرووف” خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی ئاوا“ی سه‌ر به شاری شنۆ له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه سزای ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پا.
به پێی ڕاپۆته‌كان، دادگای شنۆ “ئومید مه‌عرووف“ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌یان له ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كردبوو.