به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی ڕژیم دكتۆر “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”ی به ١٥ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ یه‌زد و هاوژینه‌كه‌شی به پێنج ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ مه‌شهه‌د مه‌حكووم كردووه.
به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و دوو پزیشكه‌ی له په‌روه‌نده‌كه‌ی كوشتنی “ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان” له كه‌ره‌ج تاوانبار ناسیوه. سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه له‌حاڵێكدایه كه “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ئێسقانی پای شكاوه و سییه‌كان و هه‌ر دوو چاوی تووشی كێشه‌ی جیددی بوون و پێویستی خێرای به چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.