“سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی و چالاكی بواری منداڵان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١٨ ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه كه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت شه‌ش ساڵ و سێ مانگی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه و ئازادی كاتیه‌كه‌ی دژایه‌تی كرا و له‌و كاته‌وه له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگیراوه.