له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، ٢٢ چالاكی سیاسی دانیشتووی ئه‌و شاره كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به سه‌رجه‌م ١٦١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی حوكمی دادگا، سه‌مانه عه‌مووشاهی به ٢٣ ساڵ، مه‌رجان به‌شام و مینوو حه‌یده‌ری هه‌ر یه‌كه‌و به ١١ ساڵ، شه‌میم به‌هارزاده به ٨ ساڵ و مه‌هشاد كشانی، هودا سادقی، عیرفان خه‌لیلیان، مێهرشاد بۆرجیان، پویا تالبیان، مه‌ریه‌م فه‌رهه‌نگ، كیان تالبی، مینا ندایی، ڕه‌وزبه دانا، پویا دانا، به‌هار سوله‌یمانی، محه‌ممه‌دڕه‌زا قوتبی زاده، سیما ته‌ركیان، زه‌ینه‌ب په‌ره‌نده، محه‌ممه‌د سوخه‌نوه‌ر، ئه‌میر عه‌جه‌میان، پارسا حاجی ئاقایی و ئه‌میر سالاری هه‌ر یه‌كه‌و به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه هه‌ر یه‌ك له‌و به‌ندكراوانه جگه له زیندان، به دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سزا دراون.