به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی قورسی به‌سه‌ر شاری سنه‌دا سه‌پاندووه و له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چه‌ندین بازگه‌ی پشكنینی داناوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك هاتووچۆ ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه كه سه‌ر و چاویان داپۆشیوه بازڕه‌سی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت سه‌رنشینه‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كان دائه‌به‌زێنن و مۆبایهلهكانیان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن. هاووڵاتییه‌كی دیكه له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی سپای پاسداران زۆر خراپه و ئازاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن.