ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕژیم له دووهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری دا كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منی توندیان به‌سه‌ر شاری سنه‌دا سه‌پاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به سه‌دان هێزی ڕژیم به ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیه‌وه له سه‌ر شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه جێگیر بوون و له چه‌ند ناوچه‌یش وه‌كوو شارۆچكه‌ی به‌هاران، حه‌سن ئاوا و نایسه‌ر، سپای پاسداران بازگه‌ی پشكنینیان داناوه و ئازاری خه‌ڵكیان داوه. به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، شاره‌كه به چڕی میلیتارێزه كراوه و ڕێگه ناده‌ن چه‌ند كه‌س پێكه‌وه كۆببنه‌وه.