به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له نێو شاره‌كانی سه‌قز و سنه بڵاوه‌یان پێ كراوه و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تییان به‌سه‌ر شاره‌كاندا سه‌پاندووه و جار به‌جار بۆ ترس و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك، ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌كه‌ن و هێڵی ئه‌نته‌رنێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شار پچڕاوه و له هه‌ندیك ناوچه‌ش به ته‌واوی به‌رته‌سك كراوه.
هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌ی ڕاگه‌یاند، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری ئه‌منی له ده‌ورووبه‌ری فه‌رمانداری سه‌قز جێگیر كردووه و به‌رده‌وام له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌سووڕێنه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌یان كه‌س له خۆپێشانده‌ران له شاره‌كانی سنه و سقز به‌سه‌ختی برینداربوون و له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرێن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه و داوا له‌پزیشكان و په‌ره‌ستاران ده‌كه‌ن له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ بكه‌ن.