کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری سنه‌

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری سنه‌ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری سنه‌ دا سه‌پاند.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ سێ ڕێیانی نه‌مه‌كی، شه‌قامی سیرووس و كه‌مه‌ربه‌ندی ٢٥ به‌ ئۆتۆمبێلی نیزامی سوڕاونه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ ماتۆڕسه‌واره‌كانیان له‌ هه‌ندێك شوێن جێگیر و چاودێری خه‌ڵكیان كردووه‌.