به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بازگه‌ی پشكنینیان له ده‌ورووبه‌ری بۆكان داناوه و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، كه‌ره‌سته‌ی نیزامیان بۆ شاری بانه گواستۆته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بازگه‌ی پشكنینیان له جاده‌ی سه‌قز بۆ بۆكان داناوه و هه‌موو ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت مۆبایلی خه‌ڵكیش كونتڕۆڵ ده‌كه‌ن و ئاسته‌نگیان بۆ خه‌ڵك ساز كردووه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له بانه‌وه باس له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵی قورس بۆ ئه‌و شاره و جێگیركردنی هێزێكی زۆر له نێو شاره‌كه ده‌كه‌ن. هاووڵاتیه‌ك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، بارهه‌ڵگره‌كانی سپای پاسداران سه‌كۆی مووشه‌كی بۆ به‌رزایه‌كانی “گاكر” ده‌گوازنه‌وه و حه‌فازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ده‌یانپارێزێت.