بە پێی هەواڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانان، هێزێكی زۆری نیزامی له شه‌قامه‌كانی سه‌قز و ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی ئایچی جێگیر كرا و له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی بیجاڕ، قوروه، دیوانده‌ره، كامیاران، بۆكان، مهاباد، سنه و سه‌قز بازگه‌ی پشكنین دانرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزەکانی ڕژیم فەزایەکی ئەمنییەتی تووندیان بەسەر شاری سەقزدا زاڵکردووە و لە سەرجەم شەقام و مەیدانە سەرەکییەکانی شار، هێزی نیزامی لێ جێگیر کراوە. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر لەم ڕۆژانەی نزیکبوونەوە لە ساڵیادی قەتڵی حکوومەتی ژینادا لە ترسی ناڕەزایەتی خەڵک هێزێکی زۆر و پڕچەکی لە شارە جۆراوجۆرەکانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه ڕەوانەی شارەکانی کوردستان کردووە. جگە لە زاڵکردنی کەشێکی تووندی ئەمنییەتی بەسەر شارەکاندا، ئەو هێزانەی لە شەقام و مەیدانە سەرەکییەکاندا جێگیر کردووە و ئاستەنگیان بۆ هاتووچۆی خەڵک درووست کردووە. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شه‌وی ڕابردوو شۆرای دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پارێزگای كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانانه‌وه ده‌رگای گۆڕستانه‌كان به ته‌واوی داده‌خرێت و ڕێگه نادرێت كه‌س له سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان دا كۆببێته‌وه.