ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ر‌ی “حسێن سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران بۆ شاری خاش، مێرمندڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژرا و سپای پاسداران هێزه‌كانی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره بڵاو پێ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن سه‌لامی” فه‌رمانده‌ی جه‌نایه‌تكاری سپای پاسداران ڕۆژی هه‌ینی له سه‌فه‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه دا سه‌ردانی شارستانی خاشی كرد و میدیاكانی ڕژیم ئامانجی ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان كردنه‌وی چه‌ند پرڕۆژه‌ی ئه‌منیه‌تی و نیزامی ناو برد. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌فه‌ره هێزه‌كانی ڕژیم مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیان به‌ناوی “حه‌ماد ڕیگی قه‌له‌نده‌رزهی” كۆڕی مه‌وله‌وی “محه‌ممه‌د عوسمان قه‌له‌نده‌رزهی” نه‌یاری كۆماری ئیسلامی، كوشت و له ترسی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و منداڵه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم به‌ڕێوه چووه.