کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سه‌رجه‌م ٩٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ده‌ ژنه‌ چالاكوانی به‌هایی له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی سه‌رجه‌م ٩٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ده‌ ژنه‌ چالاكوانی به‌هایی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، سزای سه‌رجه‌م ٩٠ ساڵی به‌سه‌ر ده‌ ژنه‌ چالاكوانی به‌هایی دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه‌ دا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌ شارومه‌ندی به‌هایی كه‌ ناسناوی ٨ كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “نگین خادمی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، “شانا شه‌وقی فه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، “یێگانه‌ ئاگاهی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، “په‌ره‌ستوو حه‌كیم” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، “موژگان شاهڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “یێگانه‌ ڕووحبه‌خش” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “ئاره‌زوو سوبحانیان” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و “نێدا به‌ده‌خش” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پێكهێنانی گرووپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” سه‌رجه‌م به‌ ٩٠ ساڵ زیندان، جه‌ریمی ماڵی، قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراون.