“مه‌هتا سه‌دری” به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی هه‌واڵنێری گیلان سه‌در، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه.
مه‌هتا سه‌در ڕۆژی پێنجی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكان ڕاگوێزرا. ناوبرا پاش ٢١ ڕۆژ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه به بیانووی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا به مه‌به‌ستی تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به جه‌ریمه‌ی ماڵی له جیاتی زیندان مه‌حكووم كراوه.