به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ موعه‌لیم، لانیكه‌م ٢٠٠ موعه‌لیمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سه‌د ڕۆژی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٠٠ په‌روه‌نده‌ی تاوانی ئیداری بۆ ١٠٠ موعه‌لیم به‌بیانووی به‌شداری له مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌پێندراوه، نزیكه‌ی ٣٠٠ موعه‌لیم به‌بیانووی به‌شداری له مانگرتن دا سزای ماڵیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و به لانیكه‌م ١١٠ موعه‌لیم بڕی ٢ بۆ پێنج ملیۆن تمه‌ن له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له شاری مه‌ریوان ٢٤ موعه‌لیم، له شاری سنه ٧٠ موعه‌لیم و له شاری سه‌قز ١١٠ موعه‌لیم و له شاری دیوانده‌ره ١١ موعه‌لیم به‌ره‌وڕووی سزا بوونه‌ته‌وه.