ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “ڕه‌حیم سه‌ركار” سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی قه‌زوینی به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی ئیسلامی ئه‌و چالاكه سنفیه‌ی له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگاندا دژبه نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ٢ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان ته‌له‌فوون و سیمكارتی ناوبراویان زه‌وت كردووه.