ئه‌كاونتی ئینستاگرامی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی تر مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ئه‌كاونته ئینستاگرامیه، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی یه‌ك ساڵی ڕابردووی به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كانی ئێران، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم كراوه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و حوكمه، كۆی گشتی سزا سه‌پێندراوه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه سیاسییه ١٠ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٥٤ زه‌ربه شه‌لاقی گرتۆته‌وه.