کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای پێنج ساڵ زیندان به‌سه‌ر “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”

به‌پێی ڕاپۆته‌كان، دادگای ئینقلابی مه‌ریوان به‌ شێوه‌ی غیابی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستانی به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

به‌وته‌ی “تاهر ته‌وحیدی” پارێزه‌ری ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌، “شه‌هبان محه‌ممه‌دی” سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌ی غیابی له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌ریوانه‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو و پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست ئه‌و حوكمه، دادگای پێداچوونه‌ له‌ ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه‌چوو و له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ حوكمه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌ و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی دژبه‌ری نیزام” و “بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ت” به‌ پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له‌ كرماشان

-

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خۆی له‌ ئاست كه‌می نان و كه‌پسوولی گاز

-

شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی وشكه‌ساڵی له‌ پارێزگای ورمێ

-

ناڕوونی چارەنووسی بەندكراوێكی كورد لە زیندانی وەكیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

برینداربوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌ی موبل سازی شیراز

-