“فاتمه حه‌ق په‌ره‌ست”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا كامرانی نژاد”، “وه‌حید سورخ گوڵ”، “كازم عه‌لی نژاد”، “ئارشام ڕه‌زایی”، “مه‌یسه‌م غوڵامی”، “وه‌حید قه‌دیرزاده”، “عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌سه‌نی زاده”، “سایانی ڕه‌زایی”، “په‌یام باستانی پاریزی” و “حۆجه‌تۆڵڵا ڕافعی”، ١١ چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه، سه‌رجه‌م به ٩٥ ساڵ و ٨ مانگ زیندان، جه‌زای ماڵی، شه‌لاق و بێبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی تاران، “وه‌حید سورخ گوڵ” و “په‌یام باستانی پاریزی” هه‌ر یه‌كه‌وه به ١٦ ساڵ زیندان، “ئارشام ڕه‌زایی” به ١٥ ساڵ زیندان و په‌رداختی ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه، “كازم عه‌لی نژاد” به ١١ ساڵ زیندان، “عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌سه‌نی ڕاد” به ٨ ساڵ زیندان، ١١ زه‌ربه شه‌لاق و په‌رداختی ١٧٣ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه، “مه‌یسه‌م غوڵامی”، “وه‌حید قه‌دیرزاده”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا كامرانی نژاد” و “حۆجه‌تۆڵڵا ڕافعی” هه‌ر یه‌كه‌و به شه‌ش ساڵ زیندان، “سامان ڕه‌زایی” به پێنج ساڵ و “فاتمه حه‌ق په‌ره‌ست” به ٨ مانگ زیندان و یه‌ك ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراون.