کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی سزای ٨ ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ر چالاكێكی سێنفی موعه‌لیمان

مێهدی فه‌تحیچالاكی سێنفی موعه‌لیمان له‌ ئوستانی فارس، له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ٨ ساڵ به‌ندكران و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری موعه‌لیمان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕژیم به‌ تۆمه‌تیهه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی٥ ساڵ به‌ندكران  و به‌ تۆمه‌تیپڕوپاگه‌نده‌ له‌ دژی ڕژیمسزای ساڵێك به‌ندكران و به‌ تۆمه‌تیسوكایه‌تی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیدوو ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ سێنفیه‌دا سه‌پاندووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی تێكدانی یه‌كگرتووی و به‌ڕێوه‌ نه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته‌ سه‌ر موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌و مه‌به‌سته‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه،‌ ده‌یان چالاكی سێنفی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆكوژی دوو كرێكاری پترۆشیمی ئیلام له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ ٢٤ كاتژمێردا

komalah

شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوانی ژن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زیندانی ورمێ‌

komalah

ئه‌شكه‌نجه‌ی ژنێك و كچه‌كه‌ی له‌ زیندانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی دوورگه‌ی كیش له‌ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

komalah

كوشتنی ١٠ كه‌س له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه‌ له‌ ڕه‌فسه‌نجان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئێران

komalah