“گۆڵڕۆخ ئیرایی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی سه‌راسه‌ر‌ی كه ماوه‌ی ٢٠٠ ڕۆژه له زیندان به‌ندكراوه له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به ٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی تاران، “گۆڵڕۆخ ئیرایی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی” به شه‌ش ساڵ و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران، دوو ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له تاران، قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری له میتینگی حیزبی و ئه‌ندامه‌تی له هه‌ر جۆره گرووپێك مه‌حكووم كراوه.