ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٧٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٢٢ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری دێهلۆڕان دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاری دێهلۆڕان، ده‌ستیان دایه شه‌پۆلێكی به‌رینی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوانی ئه‌و شاره و له ماوه‌یه‌كی كورت دا به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواسته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو دادگای ئه‌و شاره سزای ٧٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ٢٢ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا سه‌پاند.