له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی “كه‌یوان موهته‌دی” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو و ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌وته‌ی “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” هاوژینی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه، لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه ڕێگه‌ی به به‌خشینی سزاكه‌ی نه‌داوه و شه‌ش ساڵی به‌سه‌ر “كه‌یوان” دا سه‌پاندووه كه پێنج ساڵی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. ناوبراو له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: “ترسمان نیه، كینه و تۆڕه‌یی دوژمنه‌كانمان نیشانه‌ی به‌رخۆدانی ئێمه‌یه و ده‌نگ هه‌ڵده‌گرین كه چاره‌ی زه‌حمه‌تكێشان یه‌كریزی و ڕێكخستنه”.