ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، دادگای ئینقلابی ئیلام، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەر دکتۆر “عارف ئومیدی”، لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا “عارف ئومیدی”، دانیشتووی ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوه بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەدی، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوه. “عارف ئومێدی”، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی مەلەکشایی سەر بە ئوستانی ئیلام و دەرچووی بەشی ئەندازیاری سازەیە. ناوبراو له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به فیشه‌كی ساچمه‌یی به سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركرا و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی، ناوبراویان بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گواسته‌وه.