ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، “سپیده قوڵیان” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌هواز به بیانووی وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه خامنه‌یی به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
“سپیده قوڵیان” ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١ چه‌ند كاتژمێر پاش ئازادكردنی له زیندانی ئێڤین به‌هۆی وتنه‌وه‌ی دروشمی “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكێشینه ژێر خاك” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به باروودۆخی ناوبراو ده‌ربڕیوه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.