له‌ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٢٢ ساڵ و ده مانگ زیندانی به‌سه‌ر پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ئازاد په‌یكه‌ریفه‌ر”، “عه‌لیڕه‌زا فازڵی”، “ئاره‌ش ئیسماعیلی” و “مه‌هناز ته‌ڕاح” له شاری تاران و “ڕه‌زا عه‌سگه‌ری” له شارستانی “هیدج”ی زه‌نجان دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٢٥ی دادگای ئینقلابی تاران “ئازاد په‌یكه‌ریفه‌ر”ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه، “عه‌لیڕه‌زا فازڵی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه، “ئاره‌ش ئیسماعیلی” به هه‌مان تۆمه‌ت به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه و “مه‌هناز ته‌ڕاح”ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و ته‌بلیغ دژی نیزام” به چوار ساڵ و چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی زه‌نجان، “ڕه‌زا عه‌سگه‌ری” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه.