کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ١٦ ساڵ زیندان به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ سمنان

سه‌پاندنی سزای ١٦ ساڵ زیندان به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ سمنان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕشه‌مه‌، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی سمنان به‌ ناوی “ئه‌نیسا فه‌نائیان” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای ئینقلابی سمنان “ئه‌نیسا فه‌نائیان”ی به‌ تۆمه‌ته‌كانی “پێكهێنانی گرووپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ئه‌ندامه‌تی له‌ حیزب و گرووپی نایاسایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه‌ نیزام” به‌ ١٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ گرووپ و حیزبی سیاسی و ١٥ ساڵ بێبه‌ش بوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كردووه‌.