کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ١٦ ساڵ زیندان به‌سه‌ر چوار شارومه‌ند له‌ پیرانشار

چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “سۆله‌یمان ساله‌ك”، “عوسمان دڵسۆز”، “هه‌ژار دڵسۆز” و “ئاكام خزرزاده‌” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ سه‌رجه‌م به‌ ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ٢ی گشتی و ئینقلابی پیرانشار ئه‌و چوار شارومه‌نده‌ی به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی نایاسایی به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به‌ زیندان مه‌حكووم كردووه‌. به‌پێی حوكمی دادگا، “سۆله‌یمان ساله‌ك” ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد به‌ ده‌ ساڵ زیندان، “ئاكام خزرزاده‌” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “كانی بۆداغ”، هه‌روه‌ها “عوسمان دڵسۆز” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ و “هه‌ژار دڵسۆز” خه‌ڵكی گوندی زیوكه‌ی سه‌ر به‌ پیرانشار هه‌ر یه‌كه‌و به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-