کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “محه‌ممه‌دعه‌لی وه‌حده‌تی” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی قووچان له‌ خۆراسانی شومالی سه‌پاندووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌دعه‌لی وه‌حده‌تی” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ ئاست كومه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو. ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، ئه‌و هاووڵاتیه‌ به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د گوازرایه‌وه‌. ناوبراو به‌هۆی ته‌مه‌نی زۆر و تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی، نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و شارومه‌نده‌ی به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری”، بێڕێزی به‌ خۆمه‌ینی” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-