له ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران حوكمی ١٢ ساڵ زیندانی چوار شارۆمه‌ندی به‌هایی پێشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار شارۆمه‌ندی به‌هایی خه‌ڵكی تاران به ناوه‌كانی “شادی شه‌هیدزاده” به پێنج ساڵ، “مه‌نسوور ئه‌مینی” به سێ ساڵ، “عه‌تائۆڵڵا زه‌فه‌ر” و “وه‌لیۆڵڵا قه‌ده‌میان” هه‌ر یه‌كه‌و به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و چوار شارۆمه‌نده‌ی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپ و ڕێكخراوه‌ی نایاسایی دژبه‌ری ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.