کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ١١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی زمانی كوردی له‌ سنه‌

سه‌پاندنی سزای ١١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی زمانی كوردی له‌

“سۆما پوورمحەممەدی”  مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژین، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەته‌كانی “پێكهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بە ١١ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ناوەندی کرماشان مه‌حكووم كرا.

“سۆما پوورمەحەممەدی” تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ بەفرانباری ١٤٠١ لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوژینەکەی بە ناو “ئیدریس منبەری”،  دەستبەسەر و دوای ٢٧ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “سۆما پوورمحه‌ممه‌دی”، ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، به‌ڕێوه‌ چووه‌ و قازی په‌روه‌نده‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و حوكمه‌ پێشتر ده‌ركراوه‌.