ئەکاونتی “نه‌رگس محەممەدی”، چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی کە لە زیندانی ئێڤین به‌ندكراوه ڕایگه‌یاند كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٥ مانگ زیندانی دیكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
دادگای ئینقلابی تاران “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پانزە مانگ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ دەرەوەی تاران، دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە له وڵات، دوو ساڵ قەدەغەی چالاكی لە گرووپە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان، هه‌روه‌ها دوو ساڵ قەدەغەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه لە ساڵی ١٤٠٠وە تا به ئه‌مڕۆ، ئەمە پێنجەمین جارە کە “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” سزای بەسەردا ده‌سه‌پێندرێت و کۆی پێنج سزاکەی بە گشتی ١٢ ساڵ و سێ مانگ زیندان، ١٥٤ زه‌ربه شه‌لاق، دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە له وڵات و دوو ساڵ دوورخستنەوە له پارێزگای تاران ئه‌گرێته‌وه.