کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای “موحاره‌به‌” به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی شۆڕشی “ژینا” له‌ سنه‌

سه‌پاندنی سزای موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا له‌

چوار به‌ندكراوی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی”، “سه‌ردار شاهمورادی”، “ئارام ئازاد” و “هووشه‌نگ چوارگورگه‌” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ “موحاره‌به‌” تۆمه‌تبار كراون و ئێستا گیانیان له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌.

له‌ ئێستادا په‌روه‌نده‌ی “سه‌ردار شاهمورادی” خوێندكاری بواری دكتۆرای پزیشكی،  “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” دووكاندار، “هووشه‌نگ چوارگورگه‌” و “ئارام ئازاد” به‌ تۆمه‌تی “موحاره‌به‌” له‌ لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌عیدی” له‌ ژێر به‌داواداچوون دایه‌. ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شارامفه‌ری سنه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ناچار به‌ ئێعترافی ئیجباری كراون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و چوار هاووڵاتیه‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.