“پوران نازمی” چالاكوانی مافی ژن و چه‌ند چالاكوانیكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن دادگایی ئینقلابی شارستانی جیرفت به محاربه مه‌حكووم كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پوران نازمی” چالاكوانی مافی ژن كه له ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگۆیزی به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤێن كرا. به‌پێی ڕاپۆرتی مالپه‌ری دادبان، دادگای ئینقلابی جیرفت ئه‌و چوار چالاكه مه‌ده‌نیه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕیزی به ئیسلام”، “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ ئاژاوه نانه‌وه”، “خه‌باتی چه‌كداری دژ به كوماری ئیسلامی” و “ته‌بلیغ دژ به نیزام” به محاربه و “ئه‌فساد فی الارض” مه‌حكووم كراون.