ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بەرپرسێکی حكوومه‌تی تاڵێبان لە پارێزگای “لۆگار”ی ئەفغانستان ڕایگه‌یاند: دادگا بڕیاری سزای لێدانی شه‌لاقی بۆسه‌ر ١٤ كه‌سی ده‌ركردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٤ كه‌س كه بریتین له سێ ژن و یازدە پیاو له‌دوای مه‌حكووم كردنیان به‌تۆمه‌تی “زینا” و “دزی” له‌لایه‌ن دادگای حكوومه‌تی تاڵێبانهوه له پارێزگای “لۆگار” سزای لێدانی شه‌لاقی بە ئامادەبوونی نزیکەی پێنج هەزار کەس لە یاریگای وەرزشی “پۆل عەلەم” به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ كردووه.