به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌هسا یه‌زدانی” دایكی محه‌ممه‌دجواد زاهدی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“فاتمه حه‌یده‌ره‌ی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌ری” له ئه‌كاونتی تایه‌بتی خۆیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: “مه‌هسا یه‌زدانی” دایكی محه‌ممه‌دجه‌واد زاهدی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ١٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه “مه‌هسا یه‌زدانی” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو.