کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای سێ ساڵ زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی سیاسی كورد له‌ ئاڵمان

له‌ ڕژۆانی ڕابردوودا، دادگای فدڕاڵی ئاڵمان سزای دوو ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی به‌سه‌ر چالاكوانێكی سیاسی كورد به‌ ناوی “مێهمه‌ت چاكاس” دا سه‌پاندووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهمه‌ت چاكاس” پێشتر داوای مافی په‌نتابه‌رێتی له‌ وڵاتی ئیتالیا كردبوو، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌د كرایه‌وه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ خۆی گه‌یانده‌ ئاڵمان به‌ڵام له‌وێش بۆ ماوه‌ی ١٩ مانگ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١١ به‌ندكراوی سیاسی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی هانووفێر كرا. شایانی باسه‌ كه‌ دادگای فدڕاڵی ئاڵمان ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی تۆمه‌تبار كردووه‌، به‌ڵام ناوبراو هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا چالاكی سیاسی ئه‌نجام داوه‌ و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رگری له‌ خۆی كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-