له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێ جار ئێعدامی به‌سه‌ر سێ به‌ندكراوی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ناوه‌كانی “جه‌واد ڕوحی”، “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی فه‌رد” و “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ لاوه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاره‌كانی مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له گرتووخانه‌كانی ڕژیم به‌سختی ئه‌شكه‌نجه دراون و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی “ئاگردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان” سزای سێ جار ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه له حاڵێكدایه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.