له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥ لاوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران” به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كه‌س له‌و ١٥ كه‌سه ته‌مه‌نیان له ژێر ١٧ ساڵه و له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون، ناسنامه‌ی ئه‌و ١٥ كه‌سه بریتیه له: “ڕه‌زا ئاریا”، “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می”، “ئاریه‌ن فه‌رزام نیا”، “فه‌رزانه قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”، “حه‌میده قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”، عه‌لی مۆعه‌زه‌می گوده‌رزی”، “بێهراد عه‌لی كناری”، “ڕه‌زا شاكر زهواردهی”، “جه‌واد زه‌رگه‌ران”، “ئه‌میر مێهدی جه‌عفه‌ری”، “ئه‌مین مێهدی شوكرۆڵڵاهی”، “شایان چارانی”، “محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌خلاقی”، “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی” و “مێهدی محه‌ممه‌د”.