کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر سێ لاوی دیكه‌ له‌ ئیسفه‌هان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو كامیۆندار به‌هۆی به‌شداری له‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر سێ لاوی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” دا سه‌پاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سزای موحاره‌به‌ی به‌سه‌ر پێنج كه‌س له ‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری ئیسفه‌هان دا به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجیه‌ك” دا سه‌پاندبوو و له‌و پێنج كه‌سه‌، ڕۆژی ڕابردوو سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و لاوێكی وه‌رزشوان به‌ناوی “ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” سزای ١٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.