ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر سێ لاوی دیكه به‌ناوه‌كانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان سزای موحاره‌به‌ی به‌سه‌ر پێنج كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری ئیسفه‌هان دا به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجیه‌ك” دا سه‌پاندبوو و له‌و پێنج كه‌سه، ڕۆژی ڕابردوو سێ كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” به ئێعدام مه‌حكووم كراون و لاوێكی وه‌رزشوان به‌ناوی “ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” سزای ١٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.