زارا سدیقی هەمەدانی ناسراو بە ”سارە” تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی نەغەدە هاوڕێ لەگەڵ “ئیلهام چووبدار” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە چالاکانی کۆمەڵگەی “ئێڵ. جی. بی. تی” یان (پەلکەزێڕینە) لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەرەپێدان بە هاوڕەگەزخوازیی لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێوه سزای سێدارەیان بە سەردا سەپا.
جێگای ئاماژهیه كه، “زارا سدیقی”، پێشتر له ههرێمی كوردستان نێشتهجێ بووه و دوای ئهوهی گهڕاوهتهوه بۆ ئێران، ساڵی رابردوو لەکاتی چوون بۆ وڵاتی تورکیا، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانهوه، لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا دەستبەسەركرا و کۆماری ئیسلامی تۆمەتی “بازرگانیکردن بە ژنانی” خستووەتە پاڵیان.