کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندن به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك به‌ ناوی سه‌عیده‌ شه‌فیعی

سه‌پاندنی سزای زیندن به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك به‌ ناوی سه‌عیده‌ شه‌فیعی

به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، سه‌عیده‌ شه‌فیعی، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان سزا دراوه‌.

سه‌عیده‌ شه‌فیعی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع وه‌ ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو له‌ په‌یجی ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌رمانان،‌  وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ سێهه‌مین جار ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت.