کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان و لێدانی قامچی به‌سه‌ر ٧ هاووڵاتی پیرانشار

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “تەها ڕەسووڵیان”، “سینا دەشمیر”، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور”، “موحسین قادری”، “چیا شەهیدئەقدەم” و دوو برای خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا و مەحموود قەنبەریوەند” لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان، جه‌زای ماڵی و ١٦٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی “تەها ڕەسووڵیان”، “سینا دەشمیر”، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور” و “موحسین قادری”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی”، هەر یه‌كه‌و سزای ٣ مانگ زیندان و ٤٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق بەسەریاندا سەپاوە. هەروەها “عەبدوڵڵا قەنبەریوەند” و “چیا شەهیدئەقدەم”، بە تۆمەتی “دروستکردنی کۆکتۆل مۆلۆتۆڤ ” و “هاتووچۆی نایاسایی له‌ سنوور” به‌ شه‌ش مانگ زیندان و جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “مەحموود قەنبەریوەند”، بە تۆمەتی “دروستکردنی چەک و كۆكتۆل مۆلۆتۆف” سه‌رجه‌م به‌ ١٣ ساڵ و ٨ مانگ زیندان سزا دراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی كۆڵبه‌رێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ دێهلۆڕان

-

سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كوردان و لایه‌نگرانیان دژبه‌ توركیا له‌ سوید

-

پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق له‌ ده‌ورووبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور

-

گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتیه‌ك له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا

-