“پەریا کەریم عەدنانی”، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە لە ڕەوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای زیندان و لێدانی شه‌لاقی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا “پەریا کەریم عەدنانی”، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی سەقز له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بانگەشە بۆ حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ٤ مانگ بەندکران و ١٨ زه‌ربه شه‌لاقی بەسەردا سەپێندراوە.