ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له زاهیدان سزای زیندان و شه‌لاقی به‌سه‌ر دوو كچی لاو به‌ناوه‌كانی “ئایدا پورته‌قی فشتگه” و “ستاره ڕێگی” دا سه‌پاند و دادگای ئینقلابی تاران سزای قورسی زیندانی به‌سه‌ر كچێكی لاو به‌ناوی “شه‌قایق خادمی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئایدا پورته‌قی فشتگه” خه‌ڵكی ڕه‌شت و خوێندكاری زانكۆی زاهیدان بووه و له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دادگای ئینقلابی زاهیدان سزای ٩ مانگ زیندان و ٦٠ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی زاهیدانی به‌ناوی “ستاره ڕێگی” به زیندان و ٢٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌ڵواتی سزای قورسی ١٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ناوی “شه‌قایق خادمی” به تۆمه‌تی “فڕێدانی به‌رد بەرەو ئۆتۆمبێلی ئاوپاش” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و چه‌ندین تۆمه‌تی دیكه به ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه، جێگای ئاماژه‌یه كه باوكی “شه‌قایق” جانباز و كه‌م ئه‌ندامی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقه و باروودۆخی بنه‌ماڵه‌كه‌یان باش نییه.