ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەیووب ئاغالیانی”، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شنۆوه بە ١٠ ساڵ و شەش مانگ زیندان و لێدانی ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق مەحکووم کراوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌یووب ئاغڵیانی” له مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی “و‌رمێ” و شنۆوه به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی هێماكانی حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزام”، “تێكدانی نه‌زم و ئاسایشی گشتی” و “كرده‌وه‌ی چه‌كدارانه دژبه حكوومه‌ت” به‌گشتی به ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و لێدانی ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.